کوێت ڕەگەزنامەی لە سەرۆک وەزیرانەکەی سەدام حسێن سەندەوە



کوێت ڕەگەزنامەی لە عەلائـ حسێن خەفاجی جەبر سەندەوە کە سەدام حسێن لە کاتی داگیرکرنی وڵاتەکەدا کردبووی بە سەرۆک وەزیران.

کوێت بە پێی یاسای باری شارستانی، ڕەگەزنامەی لە عەلائـ حسێن خەفاجی جەبر سەندەوە کە بە هۆی هاوکاریکردنی ڕژێمی بەعس لە کاتی داگیرکردنی کوێتدا، لە لایەن سەدام حسێن، سەرۆکی ڕژێمی بەعسەوە کرایە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی لە کوێت.

یاساکە ڕێ بە وەگرتنەوەی ڕەگەزنامە لەو کەسانە دەدات کە لە کاتی جەنگدا هاوکاری وڵاتی بیانی دەکەن یاخود کوێت پەیوەندی سیاسیی لەگەڵدا پچڕاندوون.

عەلائـ حسێن خەفاجی جەبر، ئەفسەرێکی پێشووی سوپای کوێت بوو، ساڵی 1993 بە بێ ئامادەبوونی خۆی نە تاوانی ناپاکیی گەورە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ کرا بە زیندانیی هەتاهەتایی.

جەبر ساڵی 2000 لەسەر خواستی خۆی لە تاراوگە گەڕایەوە و لەو کاتەوە لە زیندانی کوێتدایە.

پیاوێکی عێراقی بۆ هاوسەرگیری دەچێتە سووریا، بەڵام دەیڕفێنن
پێت پیاوێکی عێراقی بۆ هاوسەرگیری دەچێتە سووریا، بەڵام دەیڕفێنن
بۆچی ئەوەندە قورسە هەندێک کەس کێشیان دابەزێنن؟
دوات بۆچی ئەوەندە قورسە هەندێک کەس کێشیان دابەزێنن؟
پەیوەندیدار