سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران



تەندروستی کۆیە رایگەیاند، سێ حاڵەتی کۆلێرا لە سنوورەکەیان تۆمارکراون کە حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کۆیە و دوانی تریان لە ناحیەی تەق تەقە.

لە راگەیەندراویکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە کە (٣) حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەکەمان تۆمارکراوە کە حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کۆیە و دوانی تریان لە ناحیەی تەق تەقە.

تەندروستی کۆیە داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات کە رێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشیی جێبەجێ بکەن، لەوانە: راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

هەروەها داوا دەکات لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن، هاوکات تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

بۆچی ئەوەندە قورسە هەندێک کەس کێشیان دابەزێنن؟
پێت بۆچی ئەوەندە قورسە هەندێک کەس کێشیان دابەزێنن؟
بۆ بەردەوامبوونی ناردنی مووچە تەیف سامی داوایەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات
دوات بۆ بەردەوامبوونی ناردنی مووچە تەیف سامی داوایەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات
پەیوەندیدار