چوار ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە كۆكە و پەتای وەرزی پاییز



دکتۆر بەدر قادر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانکۆ چوار ڕێنمایی بڵاودەكاتەوە بۆ زاڵبوون بەرامبەر نەخۆشی ڤایرۆسی ئەم وەرزە وەک کۆكە و پەسیوو و ھەوکردنی سیەکان پێش تووش بوون و لە کاتی تووش بوون:

١- خۆپارێزی و پاک و خاوێنی و جێبەجێ کردنی ڕێنمایەکانی تەندروستی.

٢- گورێنی شێوازی ژیان لە ناتەندروست بۆ تەندروست ( وەک وەرزش و ڕێکخستنی خەو و چوونە بەر خۆر لە بەیانی زوو و دوورکەوتنەوە لە دلەڕاوکێ).

٣- دوورکەوتنەوە لە خواردنە ناتەندروست و خراپەکان ( خواردنە قورسەکان و سوورکراوە و قووتووبەندەکان) و خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی تەواو لە ١٠ تا ١٥ پەرداخ.

٤- بەھێزکردنی بەرگری لەشمان بەمانەی خوارەوە:
مەرج نیە ھەمووی جێ بەجێ بکەی بەپێی توانا و حەز و باری داریی خۆت:

– ھەنگوین ١ تا ٣ کەوچک چا یان ١ تا ٦ كەوچك خواردن تەحین یان کەمێک چەرەساتی خاو و نەبرژاو.

– خواردنی سروشتی کە سەرچاوەی ڤیتامینی وەک B6, B6, B12, C, D, E, ZINK کە سەرچاوەی وەک میوەکان بەپێی وەرز پرتەقال و ھەنار و لیمۆن و بیبەری سەوز و بڕۆکلی و ڕێحانە و پونگ و نەعناع و سیر و کیوی و ماست و سپێناغ و گوڵەبەڕوژە و باوی و کوارگ و ماسی و و ….ھتد.

– چای گیادەرمانی ئامادە بکە بەپێی حەز و دەستکەوتنی ھەر جۆرێکیان بێت وەک چای سەوز و و ڕەێحانە و پونگ و نەعناع و گوڵە حاجیلە (بەیبوون) و شاریحەنە و جاترە و ڕۆزماری و مەلیسە …ھتد.

– گیادەرمانەکان ڕۆژانە ٣ دانە لە مانە جێبەجێ بکە بەپێی توانا وەک (٧ تا ١٥ دەنکە ڕەشکە و ١ كەوچك ھەنگوین) و(دارچین ١ كەوچكی چا و زەردەچوو ١ كەوچكی چا و زەنجبیل ١ كەوچكی چا و ھێل ١ كەوچكی چا و شمڵی ١ كەوچكی چا ٠٠٠٠ھتد.

هەزار و ٣٠٠ بیری ئاو لە هەولێر ڕادەگیرێن
پێت هەزار و ٣٠٠ بیری ئاو لە هەولێر ڕادەگیرێن
وەزیرێكی عێراق لە ئەمریكا جەڵدە لێیدا
دوات وەزیرێكی عێراق لە ئەمریكا جەڵدە لێیدا
پەیوەندیدار