وەزیرێكی عێراق لە ئەمریكا جەڵدە لێیدا



وەزیری نەوتی عێراق لە ئەمریكا جەڵدە لێیدا و ڕەوانە نەخۆشخانە كرا و نەشتەرگەری بۆ كرا.

بەپێی هەواڵێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیریی نەوتی عێراق لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەمریكا نەشتەرگەری بەپەلە بۆ دڵی ئەنجام دراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری نەوت لە میانی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا نەخۆش كەوتووە و ڕاستەوخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و نەشتەرگەری قەستەرەی دڵی بۆ ئەنجام دراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

 

چوار ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە كۆكە و پەتای وەرزی پاییز
پێت چوار ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە كۆكە و پەتای وەرزی پاییز
یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
دوات یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار