قوباد تاڵەبانی:ناتوانین گەرەنتی نەکوژرانی ڕۆژنامەنووسی تر بکەین



قوباد تاڵەبانی لە سەرسەکۆی مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت وتی” ناتوانین گەرەنتی لە نەکوشتنی ڕۆژنامەنووسی تر بکەین”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی وتارێکیدا لە مەراسیمی کردنەوەی مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت رایگەیاند، ئەم مۆنۆمێنتە ناوی زیاتر لە 500 ڕۆژنامەنووسی تێدایە کەلە ساڵی 2003 وە تا ئەمساڵ کوژراون، هەوڵێکە بۆ پاراستنی میراتی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە شەهید بوون و زیندوهێشتنەوەی ناوەکانیانە بۆ هەتاهەتایە.

وتیشی، دەبێت نەوە دوای نەوە یادی شەهیدان بکرێتەوە و بکوژانیان ڕسواتر و شەرمەزار بکەین، بەداخەوە ناتوانین گەرەنتی نەکوشتنی ڕۆژنامەنووسانی تر بکەین.

جێگری سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاند، دەمانەوێت لەم مۆنۆمێنتەوە بەدەنگی بەرز بڵێین ئێوە پاڵەوانی ئێمە بوون و ئازایەتیتان لەبیر ناکرێت، بەڵام بەداخەوە ناتوانین گرەنتی نەکوشتنی ڕۆژنامەنووسانی تر بکەین.

قوباد تاڵەبانی وتیشی” هیچ کۆمەڵگەیەک حوکمڕانییەکی باش و دروستی نابێت بەبێ ئازادی ڕادەربڕین”.

مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لەناو پارکی ئازادی و لە نزیک سەکۆی ئازادی دروستکراوە، و ناوی زیاتر لە 500 ڕۆژنامەنووسی تێدایە کەلەدوای ساڵی 2003 لە عێراق و هەرێم کوژراون.

یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێت یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
نەخۆشخانەیەکی 25قەرەوێڵەیی لە بازیان دروستدەکرێت
دوات نەخۆشخانەیەکی 25قەرەوێڵەیی لە بازیان دروستدەکرێت
پەیوەندیدار