یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە



پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەكەن و لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە و مانگی داهاتووشدا چەند شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەگەرهەیە چەندین زریان و بارانی باش لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی 10 کەنارەکانی باشووری نیمچەدورگەی عەرەب بگرێتەوە، ئەمەش نیشانەیەکی زۆرباشە بۆ وەرزی دابارینی ئەمساڵی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ نیوەی دووەمی مانگی داهاتوو.

ڕاشیگەیاند، دوو شەپۆلی بارانی لاواز بۆ نیوەی دووەمی ئەم مانگە دروستبووە و پێشبینیی چەند شەپۆلێکی باش دەکەین بۆ نیوەی دووەمی مانگی داهاتوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شارەزایانی كەشناسی هاتنی وەرزی پاییز و كۆتایی هاتن بە شەپۆلی گەرمای هاوینە ڕاگەیاندووە و پێشبینی دەكەن، كە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەوە پلەكانی گەرما بۆ سییەكان دابەزین تۆمار بكات.

وەزیرێكی عێراق لە ئەمریكا جەڵدە لێیدا
پێت وەزیرێكی عێراق لە ئەمریكا جەڵدە لێیدا
قوباد تاڵەبانی:ناتوانین گەرەنتی نەکوژرانی ڕۆژنامەنووسی تر بکەین
دوات قوباد تاڵەبانی:ناتوانین گەرەنتی نەکوژرانی ڕۆژنامەنووسی تر بکەین
پەیوەندیدار