زەوی بەسەر مامۆستایانی زانكۆی كەركوكدا دابەشدەکرێت



پارێزگاری کەرکوک دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایانی زانکۆی کەرکوکدا ڕاگەیاند و دەڵێت” مەرجە كە دەبێت بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووی كەركوك بن”.

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئەیلوول پارێزگاری کەرکوک ڕێبوار تەها لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زانكۆی كەركوك یەكێكە لە زانكۆ باشەكان و ژێرخانێكی باشی هەیە، و بەڵێنیان پێدراوە کە زەوییان بەسەردا دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، و بڕیاردراوە 600 پارچە زەوی بەسەر هەموو ئەو مامۆستایانەی كە مەرجەكانیان تێدایە دابەشبكرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو مامۆستایانەی كە زەوییان پێدەدرێت دەبێت مەرجەكانیان تێدابێت و بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووی كەركوك بن.

پەرلەمان یاسای باری كەسێتی خستەوە بەرنامەی كار
پێت پەرلەمان یاسای باری كەسێتی خستەوە بەرنامەی كار
لەنێو شیری منداڵدا ماددەی هۆشبەریان شاردبۆوە
دوات لەنێو شیری منداڵدا ماددەی هۆشبەریان شاردبۆوە
پەیوەندیدار