رێبەری خوێندن و پشووی خوێندكاران دیاریكرا



وەزارەتی پەروەردە خشتەی دابەشكردنی بەشە وانەكانی بۆ هەردوو وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بڵاوكردەوە، خشتەكە هەریەكە لە سیستمی خوێندنی كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، توركمانی و سریانی دەگرێتەوە.

لە گشتاندنێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، ئەو ڕێبەرە ساڵی 2012 بە هاوكاریی ڕێكخراوی یونسكۆ و لیژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق و هەرێمی كوردستان دانراوە، بەڵام بەهۆی زیادكردنی هەردوو بابەتی (كارامەیی و بەهای كۆمەڵایەتی)، هاوكات بەهۆی زیادكردنی پشووی (ڕۆژانی شەممە) بۆ ناوەندەكانی خوێندن، ئەم ڕێبەرە پێویستی بە هەمواركردنەوە بوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕێبەرەكە بۆ هەموو ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومییە، لە باخچەی ساوایانەوە تا پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەمەش بۆ ئەوەیە پرۆگرامەكانی خوێندن لە كاتی دیاریكراودا لە سەرجەم ناوەندەكان پێكەوە تەواوبن.

ئەوەش خراوەتەروو، كە ڕێبەرەكە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دانراوە و 112 لاپەڕەیە، ئەو قوتابخانانەی یەك دەوامن وانەكانیان 40 خولەكە، پشووەكانیان 10 خولەك دەبێت، بەڵام ئەو قوتابخانانەی دوو دەوامین، وانەكانیان 40 خولەكە، پشووەكانیان پێنج خولەك دەبێت.

لەنێو شیری منداڵدا ماددەی هۆشبەریان شاردبۆوە
پێت لەنێو شیری منداڵدا ماددەی هۆشبەریان شاردبۆوە
لەدوێنێوە ٢ كەس خنكاون و ٨ كەس ڕزگار كراون
دوات لەدوێنێوە ٢ كەس خنكاون و ٨ كەس ڕزگار كراون
پەیوەنیدر