ڕۆناڵدۆ بەبێ‌ جۆرجینا دێتە بەغدا



سبەینێ‌ ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ‌ (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لەگەڵ یانەكەی دێنە بەغدا و لەلایەن یانەی شورتەوە میوانداری دەكرێت.

بڕیاره‌ ڕۆژی دوو شەممە 16ـی9ـی2024 یانەی شورتە لە بەغدا، لەسەر یاریگەی “مەدینە” میوانداری یانەی نەسڕی سعودی بکات، لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڤیزای عێراقیان وەرگرتووە.

وەهاب تائی، سەرپەرشتیاری یانەی شورتە ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی هاتنی ڕۆناڵدۆمان بۆ بەغدا تەواوکردووە و وتیشی، “بوونی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ وایکرد، یارییەکە لە کەربەلاوە بگوازرێتەوە بەغدا”.

لای خۆشیەوە، جۆرجینا رۆدریگێز، خۆشەویستەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند، کە ئەو نایەتە عێراق و هەر لە سعودیە دەمێنێتەوە.

لەدوێنێوە ٢ كەس خنكاون و ٨ كەس ڕزگار كراون
پێت لەدوێنێوە ٢ كەس خنكاون و ٨ كەس ڕزگار كراون
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان 6 ئۆتۆمبێل ڕوویدا
دوات ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان 6 ئۆتۆمبێل ڕوویدا
پەیوەندیدار