عەتوانی: شاندێکی لیژنەی دارایی نوێنەران سەردانی هەولێر دەکات



شاندێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە باج و مووچە و گومرگ سەردانی هەولێر دەکات.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چۆنێتیی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان؛ سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆ دەبێتەوە.

عەتوانی ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەی دارایی وەکو لایەنێکی چاودێر، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە دەکات کە لە نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری مووچە، باج، گومرگ و دەروازە سنوورییەکان کراون.

سەرۆکی لیژنەی دارایی وتیشی: ئێستا گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە و بەپێی بڕیای ئەنجوومەنی وەزیرانیی عێراقیش دەبێت تاوەکو مانگی 12 مووچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت. لە بەرامبەردا مۆڵەت دراوە بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان تاوەکو کێشە و گرفتەکانی لیستی مووچە چارە بکات.

ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان 6 ئۆتۆمبێل ڕوویدا
پێت ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان 6 ئۆتۆمبێل ڕوویدا
بەردی بناغەی گەورەترین پۆندی هەرێمی کوردستان دانرا
دوات بەردی بناغەی گەورەترین پۆندی هەرێمی کوردستان دانرا
پەیوەندیدار