بە فەرمی سبەینێ کرا بە پشوو



بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، سبەینێ وەک پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا.

بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی یەکشەممە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (د. خ)، پشووی فەرمییە.

مەولود رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) یە، کە لە رۆژمێری کۆچیدا دەکەوێتە 12ی رەبیعولئەوەلەوە، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ئەو ڕۆژە دەکرێتە پشووی فەرمی و موسڵمانان ئاهەنگ دەگێڕن و شیرینی دەبەخشنەوە، هەروەها لە مزگەوتەکان باسی ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) دەکرێت و سروود و شیعریش دەخوێندرێتەوە.

 

کۆمسیۆن کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
پێت کۆمسیۆن کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
لەبارەی نرخی گۆشتی سوورەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
دوات لەبارەی نرخی گۆشتی سوورەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
پەیوەندیدار