بۆیەی قژ، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی



ئەنجامی توێژینەوەکان کە لەلایەن کۆمەڵێک زانا ئەنجامدراون دەریانخستووە کە بەکارهێنانی بۆیەی قژ دەبێتە هۆی کوێربوونی کاتی، لە هەمان کاتدا وردەکاری گرنگیان سەبارەت بەم بابەتە ئاشکرا کردووە.

لە توێژینەوەیەکی زانستیدا، زاناکان باسیان لە حاڵەتێکی نەخۆشی تۆڕەی چاو کردووە کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی بۆیەی قژەوە دروست دەبێت، ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵ دانیشتووی فەرەنسا بە نموونە وەرگیراوە، کاتێکدا بڕیاریداوە لە ماڵەوە قژی بۆیاخ بکات، دوای چەند ڕۆژێک هەستیکردووە بە تێکچوونی بەردەوامی بینین و بەهۆیەوە چووەتە نەخۆشخانە.

زانایان ڕوونیان کردەوە، هۆکاری لەدەستدانی بینین بریتییە لە بەکارهێنانی بۆیاخ کە ماددەیەکی تێدایە کە سەر بە پۆلێک ماددەی کیمیاییە کە پێی دەوترێت ئەمینی بۆنخۆش.

زاناکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە، ئەم مادەیە پێکهاتەیەکی باوی زۆرێک لە بۆیاخەکانی قژە، هەروەها بە بەرزترین چڕی لەو بەرهەمانەدا هەیە کە مەبەست لێی بۆیاخکردنی ڕەنگە تۆخەکانە.

گەرمای زۆربەی ناوچەکان لە خوار 40 دەمێنێتەوە
پێت گەرمای زۆربەی ناوچەکان لە خوار 40 دەمێنێتەوە
سێ بوومەلەرزە لە بودجەی عێراق دەدات، دووانیان پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە
دوات سێ بوومەلەرزە لە بودجەی عێراق دەدات، دووانیان پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە
پەیوەندیدار