سێ بوومەلەرزە لە بودجەی عێراق دەدات، دووانیان پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، سێ بوومەلەرزەی ئابووری زیانی زیاتر لە 31 ملیار دۆلاریان لە عێراق داوە کە دووانیان پەیوەندی بە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

مستەفا سەندە، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بودجەی گشتی ڕووبەڕووی سێ بوومەلەرزە بووەتەوە کە کاریگەریی لەسەر پارەی نەخت و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دروست دەکات.

سەنەد ڕوونیکردەوە کە لە بودجەدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار هەژمار کراوە، بۆیە هەر دۆلارێک لە نرخی نەوت دابەزێت، مانگانە عێراق 100 ملیۆن دۆلار زیان دەکات، بۆیە ئەگەر دابەزینی نرخی نەوت بەردەوام بێت بڕی زیانەکە دەگاتە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا هەر بەرمیلێک نەوت بە 68 دۆلار دەفرۆشرێت، بۆیە ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەام بێت ئەوا زیانی ساڵانە دەگاتە 14.4 ملیار دۆلار.

مستەفا سەنەد ڕاشیگەیاند، بە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی تانکەرەوە دەفرۆشێت و 60 هەزار بەرمیلیش بۆ ناوخۆ بەرهەم دەهێنیت، ڕێکخراوی ئۆپیک داوای لە عێراق کردووە، هەناردەکردنی 200 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەمبکاتەوە کە ئەوەش مانگانە 480 ملیۆن دۆلار زیان لە عێراق دەدات و ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێکیش بەردەوام بێت، ئەوا زیانەکە دەگاتە 5.7 ملیار دۆلار.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو کە هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بەو بڕگەیەی یاسای بودجەوە کە پابەندی دەکات بەوەی ڕؤژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی سۆمۆوە هەناردە بکات، زیانی ساڵانەی ئەوەشی بە 11.6 ملیار دۆلار مەزەندە کردووە.

مستەفا سەنەد ڕاشیگەیاند، کۆی گشتی ئەو زیانەی لە بودجەی گشتی دەکەوێت دەگاتە 31.5 ملیار دۆلار کە 70٪ی مووچەی فەرمەنبەران پێکدەهێنێت.

بۆیەی قژ، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی
پێت بۆیەی قژ، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی
بانکی ناوەندیی عێراق، بە بڕی 11 ملیۆن دۆلار سزا درا
دوات بانکی ناوەندیی عێراق، بە بڕی 11 ملیۆن دۆلار سزا درا
پەیوەنیدر