داوای دورخستنەوەی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق دەکرێت



نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق دورخستنەوەی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق ڕایگەیاند،ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێك هێنرا بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی لە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقدا له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دروست بووبوو، كاره‌كانی ته‌واو ده‌كات.

بەپێی بەیاننامەکە، لیژنەکە ڕاسپارده‌كانی ئاراسته‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ ده‌كات و داوا ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌.

لەبەیاننامەکەدا ئەوەشهاتووە، ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان دووپات دەکەینەوە، جەختیش دەکەینەوە چاوپۆشی لەهیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک ناکەین کە ببێتە هۆی ئاستەنگی لەبەردەم هاووڵاتیاندا.

بانکی ناوەندیی عێراق، بە بڕی 11 ملیۆن دۆلار سزا درا
پێت بانکی ناوەندیی عێراق، بە بڕی 11 ملیۆن دۆلار سزا درا
وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران ڕاگەیەندرا
دوات وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر