ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواری یاسایەک ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت” مووچەی ئەو توێژانە زۆ زیاد دەکات”.
ئه‌حمه‌د موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە پەرلەمانی عێراق دەیەوێت تاوتوێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت به مووچه‌ی ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی بكات، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو مووچه‌كانیان زیاد ده‌كات و مافی خانه‌نشینییان مسۆگه‌ر ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشدا، لیژنه‌كه‌یان له ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات، كه به یه‌كێك له یاسا گرنگه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داده‌نرێت و خزمه‌ت به توێژێكی به‌رفراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات.