هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات



هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد و دەڵێت” لەمەودوا پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات”.

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ھاووڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری بێ وەرگرتنی کۆد ، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری .

ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی ( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی .

دڵنیایی لە مووچە دەدرێت
پێت دڵنیایی لە مووچە دەدرێت
گرفتی کرێکارانی کارگەکانی چێمەنتۆی ئامادەکراو خرایەڕوو
دوات گرفتی کرێکارانی کارگەکانی چێمەنتۆی ئامادەکراو خرایەڕوو
پەیوەندیدار