34 هەزار دۆلار دەدرێتە ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە



حکومەتی سوید بڕیاریداوە بڕی هاوکاری بۆ ئەو کۆچبەرانە زیادبکات کە دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و دەڵێت”350 هەزار کرۆنی سویدی وەردەگرن”.

حکومەتی سوید ڕایگەیاند کە بەنیازە ئەو یارمەتییە داراییەی بۆ کۆچبەران دانراوە زیاد بکات، کە گەڕانەوە بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ ئەمەش بۆ ئەوەیە کۆچبەرانی زیاتر هان بدەن بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە بدەن.

حکومەتی ڕاستڕەو کە لەلایەن دیموکراتەکانی دژە کۆچبەری سویدەوە پشتگیری دەکرێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە ئەو کۆچبەرانەی کە خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی ڕەسەنی خۆیان، مافی وەرگرتنی تا ٣٥٠ هەزار کرۆنی سویدییان دەبێت کە دەکاتە ٣٤ هەزار دۆلار.

یۆهان فۆرسێل، وەزیری کۆچبەران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە ئەمە دەبێتە گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی کەرتی کۆچبەری وڵاتەکەدا.

ئۆلف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید، کە سەرۆکایەتی حکومەتێکی هاوپەیمانی کەمینەکان دەکات کە لەلایەن دیموکراتەکانی سویدەوە پاڵپشتی دەکرێت، دوای سەرهەڵدانی لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ سەر دەسەڵات، بەڵێنیدا ڕووبەڕووی کۆچبەران ببێتەوە.

شایانی باسە کە پارتی دیموکراتەکانی سوید وەک دووەم گەورەترین پارتی لە سوید دەرکەوت و لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا ٢٠.٥%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

نرخی گۆشتی سوور هەرزانبوو
پێت نرخی گۆشتی سوور هەرزانبوو
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە
دوات داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە
پەیوەندیدار