باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران دامەزراوەیەكی دیپلۆماسی ئەمریكایان لە بەغداد كردووەتە ئامانج و حكومەتی عێراق دامەزراوە دیپلۆماسیەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، ئەمرۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، کە میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران، رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو، دامەزراوە دیپلۆماسیەكانی سەربە ویلایەتە یەكگرتووەكانیان لە بەغدادی پایتەخت كردووەتە ئامانج، داوا لە حكومەتی عێراقیش دەكات، دیپلۆماسیەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.

دەشڵێت: رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو، (10) ئەیلول، هێرشكراوەتە سەر كۆمەڵگەی پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغداد، كە دامەزراوەیەكی دیپلۆماسی ئەمریكایە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.

دەشڵێت:”بەڵگەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، هێرشەكە لەلایەن میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە، كە بە ئازادی لە عێراق كاردەكەن”.

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە
پێت داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە
ترەمپ: دیبەيتی تر ناكەم
دوات ترەمپ: دیبەيتی تر ناكەم
پەیوەندیدار