ترەمپ: دیبەيتی تر ناكەم



دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە تۆڕی (تروس سۆشیال) رایگەیاند: دیبەيتي سێیەم ناكات.

پێشتر ترەمپ دیبەيتێكی روبەڕوی لەگەڵ جۆبایدن ئەنجامدا، ئەوكات كە كاندیدی دیموكراتەكان بوو بەر لە كشانەوەی، شەوی ١٠ مانگەش دیبەیتێكی روبەڕوی لەگەڵ كامالا هاریسی كاندیدی دیموكراتەكان ئەنجامدا.

دوابەدوای تەواوبونی دیبەيتەكە، تیمی كامالا هاریس ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ ئەنجامدانی دیبەتی دووەم، ترەمپ لە تازەترین نوسیندا دەڵێت: كاتێك شەڕكەرێك دەدۆڕێت، داوای یارییەكی تر دەكات، راپرسیەكان بەروونی پیشانی دەدەن كە من دیبەتەكەم لە كامالا هاریس بردووەتەوە، بۆیە داوای ئەنجامدانی دیبەتی دووەم دەكات.

لەلایەكی ترەوە، بەرپرسێكی دیار لە تیمی هەڵمەتی كامالا هاریس، رایگەیاندووە: تیمەكەیان لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری دوای دیبەتەكە، بڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار هاوكاری كۆكردووەتەوە ئەو ژمارەیەش بە زۆرترین بڕی پارە دادەنرێت درابێتە هەڵمەتی هاریس، لە دوای دەستنیشانكردنی وەك كاندیدی كۆمارییەكان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

هاوكات تیمی هاریس رایگەیاندووە: لەماوەی نێوان شەوی سێ‌ شەممە(شەوی دیبەتەكە)و شەوی چوارشەممە، نزیكەی ٦٠٠ هەزار كەس، هاوكاری داراییان پێشكەش بە هەڵمەتی هاریس كردووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دادوەر لەبارەی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران بڕیاریدا
دوات دادوەر لەبارەی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران بڕیاریدا
پەیوەندیدار