دادوەر لەبارەی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران بڕیاریدا



دادوەر لەبارەی دۆسیەی نارین گوران بڕیاریدا و دایک و برایەکی نارین و شەش کەسی دیکە زیندانیکران، سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەدیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند تاوەکو ئێستاش هۆکاری کوشتنی نارین دیار نییە.

پاش 12 کاتژمێر لە وەرگرتنی وتە لە 22 تۆمەتباری دۆسیەی کوشتنی نارین گوران، کچە هەشت ساڵانەکەی ئامەد، دادگا چەند بڕیارێکی لەبارەی تۆمەتبارەکان دەرکرد.

نارین دانیشتووى شاری ئامەدە و رۆژی 21ـی ئاب و دوای گەڕانەوەی لە کۆرسی قورئان خوێندن بێسەروشوێن ببوو، بەڵام دواى 19 رۆژ لە دیارنەمانى، تەرمى نارین لە دووری کیلۆمەتر و نیوێک لە ماڵەکەیان و لەنێو تورەکەیەکدا لە قه‌راغى ئاوێکدا دۆزرایەوە، ئەوەش دواى ئەوەى کەسێکى نەناسراو پەیوەندى بە هێزەکانى جەندرمەى تورکیاوە کردبوو و شوێنى تەرمەکەى بۆ ئاشکرا کردبوون، بەڵام تا ئێستا دیارنییە کێ بووە.

بەگوێرەی بڕیاری دادوەر، یوکسەل گوران، دایکی نارین و ئەنەس گورانی برای نارین، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی بەئەنقەستی نارین، مەهمەت کایا، هەروەها چوار کەسی دیکەش بە تۆمەتی بەلاڕێدابردنی کوشتنەکە و لەناوبردنی بەڵگەکان و کەسێکی دیکەش بە تۆمەتی لەناوبردنی بەڵگەکان بەندکران.

هەر بەگوێرەی بڕیاری دادوەر، 10 کەس ئازادکران کە بریتین لە عارف گورانی باوکی نارین، بارش گوران و مەحمود گۆرانی مامی نارین، عەزیز کایای خاڵی گوران، عوسمان گۆران و ئوغورجان گوران و چوار کەسی دیکە.

هەروەها دادوەر بە مەرج سێ کەسی دیکەی ئازادکرد و یەکێک لەو کەسانەشی کە بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرکراوە بەهۆی ئەوەی تەمەنی لە خوار 15 ساڵەوەیە بە مەرج ئازادکراوە.

دوای بڕیارەکەش ناهیت ئەرەن، سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پێشتر دوو کەس زیندانیکرابوون کە بریتین لە مامی نارین و نەوزاد بەختیار، ئەمڕۆش دایک و برا گەروەکەی نارین، واتە ئێستا چوار کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی نارین زیندانیکراون، هەر ئەمڕۆ شەش کەس بە تۆمەتی لەناوبردنی بەڵگەکانی کوشتنی نارین زیندانیکران

وتیشی،” باوکی نارین و حەوت کەسی دیکە ئازادکران، سێ کەس بە مەرج ئازادکراون و کەسێکی دیکەش کە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی خوار 15 ساڵە بە مەرج ئازادکراوە و تاوەکو ئێستاش دیار نییە نارین لەسەر چی کوژراوە..”

ترەمپ: دیبەيتی تر ناكەم
پێت ترەمپ: دیبەيتی تر ناكەم
نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
دوات نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
پەیوەندیدار