زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد



ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٩/١١ بڕیاریدا کە رۆژی ٢٠٢٤/٩/٢٨ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤ـ٢٠٢٥ .

بەپیی بڵاوکراوەکەی زانکۆی سلێمانی، کردنەوەی دەوام و دەستپیکی خوێندن کاتێک دەبێت سەرجەم پێداویستیەکانی بەشە ناوخوییەکان تەواو بکرێن و ڕێکارە دارایی و کارگێڕیەکانی گرێبەستی پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان بە ئەنجام بگات.

ئەمە لەکاتێکدایە بۆ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندنی بۆ ئەمساڵ، وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول وەک یەکەم ڕۆژی کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دیاریکرد.

زانکۆی هەڵەبجە کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
پێت زانکۆی هەڵەبجە کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
ئاگاداری فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێ مووچە دەکرێتەوە
دوات ئاگاداری فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێ مووچە دەکرێتەوە
پەیوەندیدار