لە بناری گۆیژە پارکێکی گەورە دروستدەکرێت



لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، نەخشەی پارکی بۆنەکان وەک پارکێکی سەوزایی گەورە هاوشێوەی پارکی ئازادی بە دیزاینێکی جوان ئامادە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پارکەکە و لەسەر ڕووبەری زیاتر لە (٦٥دۆنم) لە بناری گۆیژە هەوڵی بۆ ئەدرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکی شارەوانی ڕاشیگەیاند، لەگەڵ بەشی نەخشەسازی دیزاین و هۆبەی جێبەجێکردن و پەرەپێدانی ماستەرپلان و لێپرسراوی هۆبەی ئەنجومەن تایبەت بە خێراکردنی پڕۆسەی تەواوکردنی ڕێکارە هونەری و یاساییەکانی تۆمارکردنی پارکی بۆنەکان کۆبووینەوە، و لەدیزاینەکەیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری مۆدێرن لەخۆدەگرێت وە بە کۆتاییهاتنی شاری سلێمانی لە ڕووی ڕێژەی سەوزاییەوە دەباتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتووترەوە.

ئاگاداری فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێ مووچە دەکرێتەوە
پێت ئاگاداری فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێ مووچە دەکرێتەوە
لەناوچەیەکی هەرێم دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت
دوات لەناوچەیەکی هەرێم دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت
پەیوەندیدار