گومرگی جۆریک ئۆتۆمبێل هەڵگیرا



هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگیی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی (100%) و ده‌سته‌ی ژینگه‌ داوا ده‌كات ئەو ئۆتۆمبێلانە له‌(كرێی تابلۆ)ش ببەخشرێن.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراویان ژماره‌ (12015) له‌ (5/9/2024) داوا له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگیی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی (100%) له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بره‌ودان به‌ڕێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

هاوکات لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌نوسراوی ژماره‌ 202 م له‌29/11/2023 وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مان داوای كردبوو ، له‌هه‌مان نوسراویشیدا ده‌سته‌ی ژینگه‌ داوای كردووه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له‌ (كرێی تابلۆ) ببه‌خشێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراویان ژماره‌ (12288) له‌ (11/9/2024) نوسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ بۆ به‌خشینی هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له‌ (كرێی تابلۆ).

لەسەر سەردانەکەی پزیشکیان بافل تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێت لەسەر سەردانەکەی پزیشکیان بافل تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی جێگری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەدەنەوە
دوات مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی جێگری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەدەنەوە
پەیوەندیدار