لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای كەركوك -خورماتوو دوو هاووڵاتیانی گیانیان لەدەستداو دوو كەسی دیكەش برینداربوون و بەڕێوەبەری پێشوی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار یەكێكە لە قوربانییەكان .
بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 5ی 1ی 2023 لەسەر رێگەی كەركوك-خورماتوو لە نزیك چێشتخانەی دەوحە رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و چوار كەس بوونە قوربانی .
هەر بە پێی زانیارییەكان، شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان خەڵكی قەزای كفری بووە شۆفێری ئۆتۆمبێلی دوەمیش خەڵكی پارێزگای حلە بووە ، هەروەها دوو برینداریش لە روداوەكە هەبووە و بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی كەركوك كراون .
ئەمە لەكاتێكدایە، سۆران سەلیم بەڕێوەبەری پێشوی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار و بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانی گەشتوگوزاری گەرمیان یەكێكە لەو كەسانەی، كە لە ڕووداوی هاتووچۆكەی سەر ڕێگای كەركوك – خورماتوو گیانی لەدەستدا.