تاکە ژنی نێو شاندەکەی پزیشکیان کێیە؟



لە سەردانەکەی پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێم میدیاکان سەرنجیان بەلای یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە ڕۆشت ئەویش وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارە لە کابینەکەی پزیشکیان.

فه‌رزانه‌ سادق یەکێک لە بەشداربووانی شاندی باڵای ئێران، لەساڵی 1976 لەدایک بووە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە و ئەندازیارە، هاوکات لە کابینەکەی مەسعود پزیشکیان بە وه‌زیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارسازیی دیاریکراوە، کە دواتر ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ڕەزامەندی لەسەر ناوەکان دراو لە پەرلەمانەوە دەنگی پیدرا.

فه‌رزانه‌ سادق کەسێکی خاوەن بڕوانامەی باڵا و بەتوانایە، لەنێو کابینەکەی پزیشکیان وەک کەسێکی شارەزا ئاماژەی بۆ دەکرێت، هاوکات هەڵگری بڕوانامەی ماستەره‌ لە تەلارسازی لە زانکۆی تاران و دواتر بڕوانامەی دکتۆرا-ی لە پلاندانانی شار لەزانکۆی ئیسلامی ئازاد بەدەستهێناوە.

هاوشێوەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەسەرەتای کارکردنەوە لە ساڵی 2001 وەک شارەزا لە فەرمانگەی ئەندازیاری تەلارسازیی وەزارەتی نیشتەجێکردن دەستی بە کار کردووە، ،سەرەتا وەک سەرپەرشتیار و دواتر لە فەرمانگەی پڕۆژەکان و گەشەپێدانی شارەکان لە پارێزگای هەمەدان جێگیر کراوە.

فەرزانە سادق لە 21ـی ئاب وەک یەکەمین ژنە وەزیر لە کابینەکەی پزیشکیان دەستبەکاربوه‌.

دابەشکردنی نەوت دەستیپیکرد
پێت دابەشکردنی نەوت دەستیپیکرد
قوباد تاڵەبانی: زۆرخۆشحاڵبوم بە پێسوازیکردن لە سەرۆک کۆماری ئێران
دوات قوباد تاڵەبانی: زۆرخۆشحاڵبوم بە پێسوازیکردن لە سەرۆک کۆماری ئێران
پەیوەندیدار