لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوێندی یاساییان خوارد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی ئەیلوولی 2024 قایمقامیەتی قەزای خەلیفان بڵاویکردەوە، لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانی دەستبەکاربوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە ئیمزا کرا و سوێندی یاساییان خوارد؛ کە پێکهاتوون لە:
ــ مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان .
ــ جێگر حوسێن کەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە قەزای خەلیفان.
ــ دیدەوان خلیل خالانی، بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە لە قەزای بنەسڵاوە.
جێی باسە لەماوەی ڕابردوودا بەرزکردنەوەی ئاستی ئیداری خەلیفان لە ناحیەوە بۆ قائیمقامیەت و هێنانەکایەوەی ناحیەی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناحیەی بێستانە لە پارێزگای هەولێر لە بڕیارە نوێیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی ئەو سنوورانە.