خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن



خوێندكارانى پۆلى 12 هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پەروەردە و دەڵێن، ” ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ تاقیكردنه‌وه‌ى یه‌ك بابه‌ت و دوو بابه‌ت نه‌هێڵێت له‌ دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین”.

خوێندکارانی پۆلی 12 ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، دەقەکەی:

سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى  هه‌رێم سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌رپرسان و هاووڵاتییانى به‌ ویژدان ئێمه‌ وه‌ك سه‌دان خوێندكارى پۆلى 12ى ئاماده‌یى زانستى وێژه‌یى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كودستان، پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قۆناغى نوێى خوێندن نامه‌یه‌كى كراوه‌، ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و دڵسۆزانى كه‌رتى په‌روه‌رده‌و ڕایگشتى ده‌كه‌ین.

به‌ڕێزان: وه‌زاره‌تى په‌وه‌رده‌یى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ رۆژى 11ى 9ى 2022 ڕێنمایی ژماره‌ 12907 ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى، به‌جۆرێك له‌ پاش دوو ساڵ تاقیكردنه‌وه‌ى یه‌ك بابه‌تى و دوو بابه‌تى نمره‌ى وانه‌ ده‌رچووه‌كانمان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت  جارێكیتر دوو تاقیكردنه‌وه‌ بۆ كۆى وانه‌كان بكه‌ین، تاكو بگه‌ین به‌و ئاسته‌ى كه‌ پێشتر پێیگه‌یشتووین، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا به‌شێوه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى، ئینجا له‌ پاش ده‌رچوونمان مافى به‌شداریمان ده‌بێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى، هاوكات مافى خوێندنى ئێوارانمان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ڕێنماییه‌ پێش گه‌شه‌ سه‌ندنى بایكۆتى خوێندن دانراوه‌، به‌بێ ڕه‌چاوكردنى بارودۆخ و ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن و ماوه‌ى دوورو درێژى بایكۆتى خوێندن له‌ ساڵانى ڕابردوودا، یان هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ته‌مه‌نى خوێندكار له‌ خوێندنگه‌كانى شه‌وان و رۆژیش نه‌كراوه‌، دواتر گه‌شتاندنى پێكراوه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌ گشتییه‌كان.

ده‌ركردنى ئه‌م ڕێنماییه‌ به‌بیانووى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێویستى به‌ مامۆستایى چاودێرو هۆڵى زیاتر ده‌بێت له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، گوایه‌  خه‌رجى زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بێت، له‌ كاتێكدا هه‌ر خوێندكارێك پێش تاقیكردنه‌وه‌ بڕى 50 هه‌زار دینارى لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كۆى گشتى خه‌رجى پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ش دابین نه‌كات، زیاتر له‌ نیوه‌ى خه‌رجى له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

ئێمه‌ لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م ڕێنماییه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ و  ڕێنماییه‌كانى یونسكۆ  و دروشمى وه‌زاره‌ته‌یى په‌روه‌رده‌یه‌ بۆ هاندان  و فێركردن،هه‌ر خوێندكارێك كه‌ له‌ 12 ساڵى ڕابردوو تێكۆشانى كردووه‌و هه‌موو ئه‌ركێكى پێویستى خوێندنمان به‌بێ هیچ ده‌رماڵه‌و هاوكارییه‌كى حكومه‌ت بووه‌، ڕێنماییه‌كى هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداره‌، بۆته‌ به‌ربه‌ست له ‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى خوێندنمان و هۆكاره‌  بۆ دروستبوونى كۆمه‌ڵگایه‌كى نه‌خوێنده‌وار، ده‌بێته‌ هۆى په‌كخستنى پرۆسه‌ى خوێندنى پۆلى 12 بۆ به‌شێكى زۆر له‌ خوێندكاران، كوشتنى هیواوى هه‌زاران  خوێندكارى دوا قۆناغى خوێندنه‌، به‌چۆكدا هێنانى هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌یه‌ كه‌ له‌ تێپه‌ڕبوونى ته‌مه‌نى یاسایى خۆیان ده‌ستیان كردۆته‌وه‌ به‌ خوێندن و چاویان له‌ ئاینده‌یه‌، جێبه‌جێكردنى ئه‌م ڕێنماییه‌ قورسترین سزایه‌ بۆ خوێندكاران له‌ مێژووى دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ تاكو ئێستا.

بۆیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌كه‌ ڕه‌وایه‌تى تێدانییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ ئه‌و ڕێنماییه‌ نه‌كرێت و بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، نیشانه‌ى بێخه‌مى مرۆڤه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ، ده‌بێته‌ په‌ڵیه‌كى ڕه‌ش به‌ نێو چاوى كابینه‌ى نۆیه‌مه‌وه‌ كه‌ بۆ مێژوو هه‌زاران كه‌س له‌ یادیان ناچێت و پێوه‌ى ده‌ناڵێنن، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌فیرۆدانى ڕه‌نجى هه‌زاران خوێندكار، داواكارین له‌ ئه‌نجومه‌نى ئێستایى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و ڕێنماییه‌دا بكات و له‌ئێستادا كارى پێ نه‌كرێت، پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئێمه‌ش  له‌سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانى ڕاگه‌یاندن و شه‌قام چالاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له ‌دادگاش سكاڵا له‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ تۆمار ده‌كه‌ین، داوایى قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌وى و  مادیش بۆ چه‌ندین ساڵه‌یى خوێندنى فه‌وتاومان له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین، له‌ ئاست ئه‌م سته‌مه‌ له‌ چالاكییه‌كانى داهاتووماندا لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى ناوه‌وه‌ى وڵات و ده‌ره‌وه‌ش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

مەترسی تەندروستی پەیوەندی بە کەڵەکەبوونی چەوری ورگەوە هەیە
پێت مەترسی تەندروستی پەیوەندی بە کەڵەکەبوونی چەوری ورگەوە هەیە
پلەکانی گەرما بۆ 30 پلەی سیلیزی دادەبەزێت
دوات پلەکانی گەرما بۆ 30 پلەی سیلیزی دادەبەزێت
پەیوەنیدر