مەسعود پزیشکیان گەیشتە هەولێر



سەرۆک کۆماری ئێران، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە هەولێر، بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات و دواتریش هەر ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ لە بەغدا بوو، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق 14  یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکرد.

سەردانەکەی پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان یەکەمین سەردانی ئەو سەرۆکەیە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی لەوەتەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەی وەرگرتووە.

پلەکانی گەرما بۆ 30 پلەی سیلیزی دادەبەزێت
پێت پلەکانی گەرما بۆ 30 پلەی سیلیزی دادەبەزێت
16 رێنمایی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی پرسە دەرچوو
دوات 16 رێنمایی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی پرسە دەرچوو
پەیوەندیدار