بانكی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلار بە كاش دەفرۆشێت و نرخی دراوەكەش بەرزە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر ٤٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، بەڵام تێكڕای فرۆشتنەكە بە كاش بووە و هیچ بڕێكی بە حەواڵە بۆ دەرەوەی وڵات نەفرۆشتووە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “كۆی گشتی پارەكە ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشتووە و هیچ بڕێكی لەو پارەیە بۆ حەواڵەی دەرەوەی وڵات تەرخان نەكردووە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا ٢١ بانك بەشدارییان كردووە و هەر دۆلارێكیش بە ١٤٦٠ دینار فرۆشراوە.

لەگەڵ هەوڵەكانی بانكی ناوەندی بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا هەر بە بەرزی مایەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا.

 

 

سێ‌ ڕۆژ لەسەر یەك بارانی بەلێزمە دەبێت
پێت سێ‌ ڕۆژ لەسەر یەك بارانی بەلێزمە دەبێت
بەوێنە؛ شەقامی سالم ڕێكدەخرێتەوە و زیادەڕۆییەكان لادەبرێن
دوات بەوێنە؛ شەقامی سالم ڕێكدەخرێتەوە و زیادەڕۆییەكان لادەبرێن
پەیوەندیدر