مانگی ڕابردوو 890 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون



بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/8/31) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,080 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,635 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە،

مانگی ڕابردوو 890 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 454 منداڵ كوڕ بوون و 436 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 479 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 411 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 620 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون،

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 52 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 124 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە، 1,236 سۆنەر گیراوە و 7,799 پشكنینی تاقیگەیی و 311 چارەسەری سروشتی و 704 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠یدا
پێت وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠یدا
کەشێکی پاییزەی پێشوەختە ڕوو دەکاتە هەرێم
دوات کەشێکی پاییزەی پێشوەختە ڕوو دەکاتە هەرێم
پەیوەندیدار