گەرمای هاوین ماڵئاوایی یەکجاری دەکات و کەشێکی پاییزەی پێشوەختە ڕوو دەکاتە هەرێمی كوردستان و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سێ شەممە و چوار شەممە گەرمترین ڕۆژەکانی ئەم مانگە مانگی ئەیلول ٩ بوون و چیتر پلەکانی گەرما ناگانەوە ئەو ئاستە و بەرزنابنەوە.
ڕاشیگەیاند، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەوە بەهۆی هاتنی تەوژمە هەوایەکی فێنک لە ڕوسیاوە بەسەر ئێراندا و دابەزینی بۆ ناوچەکانمان لەسەرتاسەری ناوچەکان پلەکانی گەرما لەکۆتایی هەفتە بەولاوە دادەبەزن بەڕێژەی ٤ تا ٦ پلەی سیلیزی هاوکات لەدوای ناوەڕاستی مانگ و بەولاوە بەهۆی کارتێکردنی دوو تەوژمە هەوای تری فێنک لەدەریای ناوەڕاست و باکورەوە پلەکانی گەرما زیاتریش دادەبەزن بەمەش لەکۆتایی ئەم هەفتە و هەفتەی داهاتووه بەتایبەتی کەشێکی تەواو پاییزی ڕوو دەکاتە ناوچەکانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، حەوزێکی سارد لەنزیک 10 ڕۆژی نێوان چارەکە کۆتایی ئەم مانگە بەتایبەتی دەگاتە سەر دەریای ڕەش و ناوەڕاست بەمەش دەبێتە دروست بوونی حاڵەتێکی باران بارین و هەورە بروسکە.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر هەیە ئەم حاڵەتە بارانە کاریگەری بگاتە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێمەش و بەمەش کەجێگیر بێت دەبێتە دەستپێکی وەرزی دابارینی داهاتووی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥.