ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وردەکاری ئامادەکاری بانکی ڕافیدەین بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ تەوتینی مووچە”.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند، بانکی ڕافیدەین هەنگاوەکانی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی دەستپیکردووە و ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە وەڵامی وەزیری دارایی بۆ داواکارییەکانمان سەبارەت بە تەوتینی مووچە وەزارەتی دارایی نووسراوی کردووە و ئامادەیی بانکی ڕافیدەینی نیشانداوە، و بەپیی ئەو نووسراوانەش گرێبەستی تەوتین کراوە.
ڕوونیشیکردۆتەوە، تەوتین لە بانکی ڕافیدەین گرنتی مووچە دەکات و مووچەخۆرانی هەرێم دەتوانن لەو 18 خزمەتگوزارییانەی بانکەکە پێسکەشی دەکات سوودمەند بن، کە خۆی لەچەندین قەرز و پێشینەو کرینی کەل و پەلی ناوماڵ بەشێوەی قەرزی درێژخایەن دەگرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سەمیر هەورامی ئاشکرایکرد، ” هەژماری من بانكی TBI تیایە، كە یەكێكە لەو بانكانەی ڕاسپێردراوە بۆ تەوتینی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كۆبوونەوەكە بوو، كە تەیف سامی پێی وت من تەوتینم وتووە چۆن پرسی هەژماری من چارەسەر دەكەن؟ بۆیە پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوەی دا، كە ئەو بانكانەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كاردەكەن بۆ هەژماری من باوەڕپێكراون لەلایەن بانكی ناوەندی و ئەوەی ئەوان وەك هەژماری من كردویانە ناودەنرێت بە تەوتین و گرنگ سیستمەكەیە، كە مووچە بكرێت بە هەژماری بانكی”.