دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات



وەزاەرتی سامانە سروشتییەکان دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا ڕاگەیاند و دەڵێت: “بەفەرمانی مەسرور بارزانییە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانى سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانى، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکات.

هاوکات کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران، نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت و بۆ هەرخێزانیک برەکەی دیاریکراوە.

بەپێی بلاوکراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە رۆژی (2024/9/12) وەک هەنگاوی سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت و بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینار دەدرێت و بڕی 4 هەزار دیناریش بۆ كرێی گواستنەوە دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  پاراستنی کوالێتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی کوالێتی دەبێت.

حكومەتی هەرێم: هیچ بەهانەیەك بۆ عێراق ناهێڵینەوە بۆ ڕاگرتن و دواخستنی مووچە
پێت حكومەتی هەرێم: هیچ بەهانەیەك بۆ عێراق ناهێڵینەوە بۆ ڕاگرتن و دواخستنی مووچە
پزیشکیان دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
دوات پزیشکیان دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار