مامۆستا جاسم کەلاری لەبارەی لێدوانێکییەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت”دەیانەوێت لێکدانەوەی جیاواز بۆ وتەکانم بکەن”.
دوای ئه‌وه‌ی كورته ڤیدیۆیه‌كی جاسم كه‌لاری، مامۆستای ئایینی له پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوبوویه‌وه و كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وته‌وه، ئه‌و مامۆستایه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، قسه‌كانم لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه.
مامۆستا جاسم كه‌لاری، له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، من نه‌موتووه، له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌گه‌ر خودا له زمانی كوردی نه‌گه‌یشت ڕووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه و لێی ده‌پرسم: بۆچی منی به كوردی خوڵقاند؟، ئه‌و مامۆستا ئاینییه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و ته‌نیا گوتوویه‌تی، كه ئه‌گه‌ر فریشته‌كان له زمانی كوردی نه‌گه‌یشتن لای خودا سكاڵایان لێ ده‌كه‌م.
مامۆستا ئاینییه‌كه زیاتر ڕوونیده‌كاته‌وه، كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قسه‌كه‌ی ناچێته حاڵه‌تی كوفره‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه واقیعه و زانیاری و شرۆڤه‌ی نێو قورئان و فه‌رمووده‌یه، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌ی به هه‌ڵه گوازراوه‌ته‌وه و ده‌ستكارییان كردووه و خستوویانه‌ته حاڵه‌تی كوفره‌وه، ده‌ڵێت: “من ئه‌و كه‌سه نییم كوفر بكه‌م.”
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه فراوانه‌كان له پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیاڵ میدیا، مامۆستا جاسم كه‌لاری ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر كۆی ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكات كه قسه‌كه‌یان شێواندووه و لێكدانه‌وه‌ی ناڕاستییان بۆ كردووه، به‌ڵام سكاڵاكه‌ی هه‌ڵده‌گرێت بۆ قیامه‌ت و ئاماده‌شه گه‌رده‌نی ئه‌وانه ئازا بكات، كه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.