بۆچی قوتابخانە گرنگە؟



دارا ئەنوەر زۆراب –  کۆمەڵناسی پەروەردەیی

یەکەم – شوێنى پەروەردەو فێرکردنە

ئامانجی سەرەکی قوتابخانە ئەوەیە کە ئەندامانی پەروەردەییەکی بنەڕەتی و دروستیان هەبێت، کە یارمەتیدەربێت بۆ گەشەکردن و بونیادنانى خوێندکار، چونکە کاتێک خوێندکار دەچێتە قوتابخانە لەلایەن کەسانێکەوە پەروەردە دەکرێت کە بە تایبەتی ڕاهێنراون لە چۆنیەتی زیادکردنی پەروەردەو فێربوون، ئەوانیش مامۆستایان، توێژەران، فەرمانبەران، بەڕێوەبەر و یاریدەدەران.

دووەم – فێرکردنی بەرپرسیارێتی کەسی

قوتابخانە یارمەتی قوتابیان دەدات لە ڕاهێنانی بەرپرسیارێتی کەسی، هەر کاتێک کە کاتێکی دیاریکراویان پێدەدرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە پەروەردەیى و زانستییەکان بۆ تەواوکردنی یان ئەرکێکی فێربوونی سەربەخۆ بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە جێبەجێى دەکەن، کە دواتر لە ژیانى داهاتووشیاندا ڕەنگدانەوەى ئەرێنى دەبێت.

سێیەم-  گەشەدەدات بە توانای خوێندنەوە و نووسین

خوێندنەوە و نووسین دوو لە گرنگترین ئەو کارامەییانەن کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین، زۆر گرنگە بۆ پەیوەندیکردن لە ژیانی تایبەتی و گشتیدا ئەگەر هەموو کەسێک لە کۆمەڵگادا نەتوانێت بخوێنێتەوە یان بنووسێت، پەیوەندییەکانى زۆر قورستر دەبێت و ناتوانێت ژیان بکات وەک ئەوەى کە خۆى دەیەوێت.

قوتابخانە گرنگی خۆی نیشاندەدات لەوەی، کە نەک تەنها فێری قوتابیان دەکات چۆن بخوێننەوە و بنووسن لە تەمەنێکی زوودا، بەڵکو بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی ئەو شارەزاییانە بە درێژایی گەشتە پەروەردەییەکەیان کە فێردەبن.

چوارەم – دەرفەتى هەلی کار دەدات بە هەمووان

بەشێکی دیکەی گرنگی خوێندنگە ئەوەیە کە دەرفەتێک بۆ هەموو خەڵک دەڕەخسێنێت، بەنمونە ئەگەر ئێمە پەروەردەی گشتیمان بە خۆڕایی نەبوایە، ئەوا ئەو کەسانەی کە نەیاندەتوانی خوێندن بکڕن دەرفەتی ئەوەیان نەدەبوو، لە ژیاندا بەرەو پێش بڕۆن، بۆیە قوتابخانە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە توانای جوڵەی کۆمەڵایەتیدا، کە توانای گواستنەوەی خەڵکە لە هەژارەوە بۆ دەوڵەمەند، یان چینی کرێکار بۆ چینی مامناوەند و تەنانەت بەرزتر.

هەروەها لە بارەی نموونەی ‘دەرفەتی یەکسان’ ڕەنگە لامان پرسیاربێت و پەسەندنەبێت لە واقیع دا، بەڵام قوتابخانە هێشتا بەشێکی گرنگی ئەوەیە کە دەرفەت بە هەموو خوێندکارەکان دەدات بۆ فێربوونی شارەزاییە سەرەکییەکان بۆ ئەوەی بتوانن لە ژیاندا سەرکەوتووبن.

پێنجەم – دەرگادەکاتەوە بۆ پیشەکان ‘کارەکان’

لە ماوەى درێژخایەندا یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی خوێندن ئەوەیە کە دەرفەتی پیشەیی بۆ خویندکاران دەکاتەوە، بەجۆرێک جگە لەو شارەزاییە بنەڕەتییانە ى کە خوێندکار لە قوتابخانەی ئامادەیی فێریبووە بۆ وەرگرتنی  بڕوانامەیەکی تایبەت لە زانکۆ، چەندین ڕێگا هەیە کە قوتابخانە قوتابیان ئامادەدەکات بۆ پیشەی نوێ، بە دڵنیاییەوە، گرنگترین دەستکەوت ئەوەیە کە خوێندکارەکان پێویستیان پێیەتی بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر.

زۆرێک لە ئیشەکان پێویستیان بە زانیاری پێشوەختە هەیە و قوتابخانە ژینگەیەکی نموونەیی دروستدەکات بۆ کۆکردنەوەی ئەو زانیارییە و پاشان جێبەجێکردنی بۆ پیشەیەک.

شەشەم – یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ پەرەپێدانی هەستی خۆبەخۆیی’پێشبڕکێ’

ئەمە یارمەتی خوێندکار دەدات بۆ فێربوونی ئەوەی کە بە شێوەیەکی بونیادنەرانە و تەندروست بکەوێتە کێبرکێى زانستى، سەرکەوتنەکانى لە چیدایە و بە تایبەتی چێژی لێ ببیێت.

حەوتەم – ئامادهکردنی خوێندکاران بۆ داهاتوو

قوتابخانە باشەکان بۆ داهاتوو دەکرێنەوە، ئەوان بیر لە ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی داهاتوو دەکەنەوە و دڵنیا دەبنەوە لەوەی کە خوێندکارەکان ئامادە دەکەنبۆ داهاتوو.

لە ئەنجامدا قوتابخانەکان زۆرجار جەخت لەسەر گرنگی ڕێککەوتن دەکەنەوە، کارامەییەکانی کارکردنی تیم و پرۆژەکانی گروپ، کە هەموو ئەمانە ئایدیاى نوێیان پێدەدات بۆ داهاتووییان.

هەشتەم – قوتابخانە خوێندکار فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات

توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و شارەزایی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و کارامەییەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستە بۆ کۆمەڵگایەکی خوێندەوار و خۆبەڕێوەبردن و کارپێکراو، بۆ نموونە، پێویستە بتوانین لە میتۆدی زانستی تێبگەین، بۆچی زانست کار دەکات؟ یان خەڵک هێشتا باوەڕیان بە جادووگەری هەیە؟

بە هەمان شێوە، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە زۆر گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاستی زانیاری و پەرەپێدانی چارەسەر بۆ کێشەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەندامانی تر بە شێوەیەکی کاریگەر.

ئەو کەسانەی فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبن بە شێوەیەکی گشتی زیاتر خۆبەخشن و لە ژینگەیەکی داواکاری بەرزدا گەشە دەکەن، کە چاوەڕوان دەکرێت بەشداری لە پڕۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بکەن و ببنە بونیادنەر و داهێنەر.

نۆیەم – قوتابخانە خوێندکار فێرى کارامەیى کۆمەڵایەتى دەکات

قوتابخانەکان ئەو شوێنانەن کە تیاندا خوێندکار یەکتر دەبینین و کارلێک لەگەڵ کەسانی تردا دەکەن، لە ئەنجامدا فێرى بنەڕەتییەکانى فێربوونی شارەزایی کۆمەڵایەتی دەبن، لە ڕێگەى پڕۆژەی گروپ بێت یان بەشداریکردنی پۆل، یان تەنها هەستی هاوڕێیەتی کە لەگەڵ هەبوونی هاوپۆلەکانی پۆلدا دێت، بەمەش قوتابخانە بیرکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ کەسانی تر لە خوێندکاردا بەهێز دەکات.

دەیەم-  سوودى ئابووری

پەروەردە بە شێوەیەکی گشتی سوودی زۆری بۆ ئابووری هەیە، تواناكان بونياد دەنێت تابە شێوەیەکی بەرهەمدار بەشداری لە هێزی کاردا بکەن، تا هێزی کارێکی نیشتمانی زیاتر شارەزا بێت، زیاتر دەتوانن دەستیان بگات بە کارێکی داهات بەرزتر لە پیشەسازییە داهێنەرەکان و خزمەتگوزاریدا.

گەشەی ئابووریش بەهێزتر دەکات، لە ئەنجامدا کۆمەڵگاکان، دەسەڵاتەکان و قوتابخانەکان وەک خەرجییەکی کەم نابینن، بەڵکو وەک وەبەرهێنانێک دەبینن، وەبەرهێنانی کۆمەڵایەتی سەرچاوەکان بۆ پەروەردە بۆ نەوەی داهاتوو ڕێگە بە کۆمەڵگا و ئابوورییەکەی دەدات گەشە بکەن بۆ داهاتوو.

یانزدەهەم – خوێندکار لە قوتابخانە هەست بە ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری دەکات

زۆرێک لە نەتەوەکان بە ئاشکرا ناسنامەی کولتووری و نەتەوەیی لە قوتابخانەکانیان فێر دەکەن، بۆ نموونە، قوتابخانەکانی ئەمریکا بەڵێنی دڵسۆزی دەدەن، بەڵام تەنانەت ئەگەر بە ئاشکرا فێرنەکرێت بە شێوەیەکی نادیار فێردەکرێت.

دوازدەهەم – قوتابخانەیە خوێندکار دەخاتە بەردەم هەمەجۆری و جیاوازى بۆچوونەکان

ئەگەر تەنها لە ماڵەوە لە لایەن دایک و باوکەوە خوێندنت بۆ بکرێت، ئەوا تێڕوانینی جیهانیت بۆ دروستنابێت، قوتابخانە هەمەجۆری بۆچوونی هەیە، لە هاوڕێی قوتابخانەوە بۆ هەمەجۆری بۆچوونەکان کە بە درێژایی بەرنامەیەکی هاوسەنگی فێری خوێندکار دەکرێن، بەمەش عەقڵێکى کراوە لە خوێندکاردا دروستدەبێت کە جیاوازییەکان قبوڵبکات و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

سیازدەهەم – خوێندنگە خوێندکار فێری کارامەیی بەڕێوەبردنی ململانێ دەکات

لە قوتابخانە خوێندکار فێردەبێت لە ژیانى قوتابخانە و دەرەوەى قوتابخانە ململانێ هەیە، بەڵام کەسانى پەروەردەکراو کارامەدەبن لە ئیدارەدانى ئەو ململنێیانە بەشێوەى دروست.

چواردەهەم – قوتابخانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهات

لە ڕووی ئامارییە جیهانیەکانەوە داهات لە نێوان ئەو کەسانەدا بەرزترە کە ئاستی خوێندنیان بەرز، بۆ نموونە حکومەتی ئەمریکا دەریخستووە کە ئەو پیاوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە ساڵانە ٩٠٠ هەزار دۆلار زیاتر دەست دەکەوێت بە بەراورد بەو پیاوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان نییە، ئەوەش پارەیەکی زۆرە.

ئەمە بەو مانایە نییە کە خەڵکێکی زۆر سەرکەوتوو نەبێت بەبێ ئاستی خوێندنی باڵا، بەڵام بە شێوەیەکی تێکڕا ئەگەری ئەوەت هەیە کە زیاتر بەدەست بهێنیت ئەگەر خوێندەوارتر بیت، ئەمەش بە مانایەکی تر، ئەگەر تۆ ئاستێکی بەرزی خوێندنت هەبێت، ئەوا دەتوانیت بڕۆیت بۆ کارێکی پێشبڕکێی زیاتر لە بوارە تایبەتەکاندا، وە پاڵێوراوێکی بەهێزتر دەبیت لە چاوپێکەوتنی کاردا.

پازدەهەم – خوێندنگە یارمەتی دروستکردنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی دەدات

ئەگەر سەرمایەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزت هەبێت، پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆرت هەیە وەک هاوڕێ و هاوکارەکانت، ئەگەر سەرمایەی کۆمەڵایەتی کەمت هەبێت، زۆر کەس ناناسیت، قوتابخانە زۆر باشە بۆ گەشەپێدانی سەرمایەی کۆمەڵایەتی، لە قوتابخانە کەسانێک دەبینیت کە لەوانەیە بتوانن پەیوەندیت پێوەبکەن لەگەڵ کەسێک کە دەتوانێت کارێکت پێ ببەخشێت، یان لەوانەیە دەربارەی دەرفەتێک پێت بڵێن کە پێشتر نەتزانیوە، کەواتە هەمیشە ئەوەت بیربێت کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک دەرگاکان دەکاتەوە، قوتابخانە شوێنێکی باشە بۆ ناسینی خەڵک.

شازدەهەم – ژیانپارێزى

قوتابخانە بەهایەکی شاراوەی هەیە، ئەویش چاودێری ژیان دەکات، فێرى ئازادیت دەکات، قۆناغ بە قۆناغ ژیانت دەگەیەنێتە ئاستى باڵاتر، بەمەش تواناکانت و ژیانت بونیات دەنێت بە بوونى خۆت وەک خوێندکار لە قوتابخانەدا.

 

مانگ گیران ڕوودەدات و نزیكەی 6 كاتژمێر دەخایەنێت
پێت مانگ گیران ڕوودەدات و نزیكەی 6 كاتژمێر دەخایەنێت
پزیشکیان، سەرۆکە ئازەرییەکەی ئێران بە کوردییەکی پاراو پەیام بۆ کوردستان دەنێرێت
دوات پزیشکیان، سەرۆکە ئازەرییەکەی ئێران بە کوردییەکی پاراو پەیام بۆ کوردستان دەنێرێت
پەیوەندیدار