پزیشکیان، سەرۆکە ئازەرییەکەی ئێران بە کوردییەکی پاراو پەیام بۆ کوردستان دەنێرێت



ئەو نیوەی کوردە، لە تارانەوە باس لە سەردانی هەرێمی کوردستان و لە بەغداشەوە بە زمانی کوردی پەیام بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان، لە یەکەم گەشتی دەرەکیدا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

پزیشکیان بەر لەوەی بگاتە عێراق، هەر لە تارانەوە ئاشکرایکرد کە سەردانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی دەکات، پاش گەیشتنی بۆ بەغدا و کۆبووەنەوەی لەگەڵ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار، سەرلەنوێ بە کوردییەکی پاراو دووپاتیکردەوە کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و پەیوەندییە باشەکانیان لەگەڵ هەرێم باشتر دەکەن.

مەسعود پزیشکیان، لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٤، پزیشک و سیاسەتوانی ئێرانییە کە لە نوێنەرایەتی تەورێزە بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران.

پزیشکیان. لە شاری مەھاباد لە باوکێکی ئازەربایجانی و دایکێکی کورد لەدایک بووە، دوای وەرگرتنی دیپلۆم لە ساڵی ١٩٧٣، ڕووی لە زابۆل کردووە بۆ ئەوەی خزمەتە سەربازییەکەی ئەنجام بدات، ھەر لەم ماوەیەدا حەزی لە بواری پزیشکی بوو.

مەسعود پزشکیان، دەڵێت؛ بۆ دەبێت گەنجانی خوێندەواری کورد کاری کۆڵبەری بکەن.

بەر لە هەڵبژاردنیشی لە سنەی ڕۆژهەلاتی کوردستانەوە وتی: گەنجانی خوێندەوارمان نابێ کۆڵبەری بکەن و پێویستە دادپەروەری بۆ هەموو ئێرانییەکان هەبێت لە دەستڕاگەیشتن بە کار و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە.

ڕاشیگەیاند؛ دەتوانین سنوورێک دروست بکەین کە بازرگانی تێدا بکرێت، نەک کۆڵبەری.

سەبارەت بە پرسی ژنانیش وتی: ئێمە دژی هەر جۆرە مامەڵەیەکی توندوتیژی و نامرۆڤانەین بەرامبەر بە ژنان و کچان، و ڕێگە نادەین وەها ڕووداوێک ڕووبدات و توندوتیژییان بەرامبەر بکرێت.

هێنانەکایەی دادپەروەریی نێوان پێکهاتەکان، یەکێکی دیکەبوو لەو دروشمانەی کە بەردەوام جەختی لەسەر دەکردەوە.

پزیشکیان لەو بارەیەوە دەڵێت، سوننە و کورد و بەلووچ هەمووان خەڵکی ئێمەن و ئەبێ دادپەروەریمان هەبێت و بە ئەندازەی پێویست لە ناوچە سوننە نشینەکان خزمەت نەکراوە.

سەبارەت بە زمانی دایکیش دەڵێت: «زمان و ڕێنووسی فەرمی و ھاوبەشی خەڵکی ئێران فارسییە، بەڵگەنامەکان، نامەکان، دەقە فەرمییەکان و کتێبەکانی ناوەندەکانی خویندن دەبێت بەم زمان و ڕێنووسە بێت، بەڵام بەکارھێنانی زمانە خۆماڵی و ئێتنیکییەکان لە ڕاگەیاندن و میدیا گشتییەکاندا و فێرکردنی وێژەی ئەم زمانانە لەگەڵ زمانی فارسی لە قوتابخانەکاندا ڕێگە پێدراوە».

پزیشکیان لە کابینەکەی محەممەد خاتەمی لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥، وەزیری تەندروستی بوو، ھەروەھا وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ کاری کردووە.

لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠١٣ خۆی کاندید کرد، بەڵام دواتر کشایەوە و لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢١دا جارێکی دیکە خۆی کاندید کردەوە کە لە ھەڵبژاردنەکە بێبەش کرا.

ئەو لە دووەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا شکستی بە ڕکابەرەکەی هێنا و بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی هەڵبژێردرا.

لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقیشدا ھەم سەرباز و ھەمیش پزیشک بوو.

پزیشکیان لە ساڵی ١٩٨٥، خولی پزیشکیی گشتی تەواو کردووە و لە کۆلێژی پزیشکی دەستی بە وانەوتنەوە لە فیزیۆلۆژی کردووە.

لە ساڵی ١٩٩٠، پسپۆڕیی نەشتەرگەریی گشتی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێز بەدەستھێناوە.

لە ساڵی ١٩٩٣، پسپۆڕیی لاوەکی لە نەشتەرگەریی دڵ لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران وەرگرتووە.

پزیشکیان، مامۆستای قورئان و بێژەری نەھجول بەلاغەیە کە دەقێکی سەرەکییە بۆ شیعەکان.

پزیشکیان لایەنگری سوپای پاسدارانە و سوپای ئێستای بە «جیاواز لە ڕابردوو» ناوبردووە.

ناوبراو ئیدانەی ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠١٩دا کردووە.

بۆچی قوتابخانە گرنگە؟
پێت بۆچی قوتابخانە گرنگە؟
وەری دەگرینەوە…
دوات وەری دەگرینەوە…
پەیوەندیدار