چەند پێشمەرگەیەک لە ڕێگەیاندا بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن.
شەوی ڕابردوو، کاتژمێر ١١:٣٠ شەو مینی پاسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت، لەگەڵ تەنکەرێکدا کە سەرجەم سەرنشینەکانی دانیشتووی شاری دەربەندیخان بوون، کە پیشەیان پێشمەرگە بووە و سەربە هێزەکانی ٨٠ بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو پێشمەرگانە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان ڕۆشتبوون لە کاتی گەڕانەوەیان لە ڕێگای نێوان زەڕایەن – عەربەت توشی ڕوودای هاتووچۆ بوون و چەند کەسێکیان برینداربوون، بەڵام برینداری قورسی تێدا نەبوو.