منداڵ کەی پێویستی بە ڤیتامینەکانە و چ تەمەنێک گونجاوە بۆ خواردنی؟



منداڵان پێویستیان بە ڤیتامین و کانزای جۆراوجۆر هەیە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و باشترکردنی توانای جەستەیان، بۆیە بەپێی تەمەن پیشنیاری چەندین جۆری جیاوازی ڤیتامینەکان بۆ منداڵان دەکرێت.

دوای لەدایک بوونی کۆرپەکە لەوانەیە پزیشکی چارەسەرکەر هەندێک ڤیتامین و کانزا بۆ باشترکردنی تەندروستی کۆرپەکە بنووسێت و بە تێپەڕبوونی کات منداڵەکە پێویستی بە ڤیتامینە جیاوازەکان زیاترە.

پێش ئەوەی ئاگاداری ڤیتامینە گونجاوەکان بین بۆ منداڵ بەپێی تەمەنی، دەبێت بزانین کە منداڵ دەبێت ڕۆژانە چەند ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی و کانزاکان بخوات، بە پێی ماڵپەڕی (Web MD)  پزیشکی پسپۆڕ دەتوانێت پێشنیاری بکات ڤیتامینەکان بۆ منداڵ لەم حاڵەتانەی خوارەوە:

– کاتێک منداڵ ڕۆژانە ژەمە تەندروست و هاوسەنگەکان نەخوات.

– ئەگەر منداڵەکە کێشەی هەرسی بوو.

– ئەگەر منداڵەکە تووشی هەندێک نەخۆشی درێژخایەن بوو، وەکو تەنگەنەفەسی.

– ئەو منداڵانەی کە تەنها خواردنی ڕووەکی وەک ئارەزووی کەسی دەخۆن.

– ئەگەر منداڵەکە بڕێکی زۆر ئاوی گازی بخوات، ئەمەش کاریگەری لەسەر کانزاکانی جەستە دەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی (NHS)، پزیشکان ڕێنمایی دەکەن کە منداڵانی تەمەنی نێوان 6 مانگ بۆ 5 ساڵ، پێویستە تەواوی ڤیتامینەکانیان پێبدرێت، کە ڤیتامین A و D و C لەخۆدەگرن، بەڵام ئەو منداڵانەی کە زیاتر لە 500 مل شیری دایک دەخۆن، باش نییە تەواوکەری خۆراکیان پێبدرێت، چونکە شیری قوتق بە ڤیتامین A و C و D و ماددە خۆراکیەکانی تر بەهێز دەکرێت.

سەرۆکی ئێران: سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەم
پێت سەرۆکی ئێران: سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەم
عێراق بڕیاریدا بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
دوات عێراق بڕیاریدا بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
پەیوەندیدار