نرخی بەنزین دابەزی



وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، پاش ئەوەی وەزارەتەکە مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینی دایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێکی بەنزین 40-50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتر دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ڕۆژی 5ی ئەم مانگە لە فەرمانێکی وەزاریدا ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەرکرد و ڕۆژانە ئەو بەنزینەی دێت ڕوو لە زیادبوونە، بۆیە چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتری نرخەکان دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، پاش ئەوەی وەزارەتەكەیان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینی دایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێکی بەنزین 40-50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتر دەکرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین بۆ زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمدا و کەمکردنەوەی نرخەکەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و هاوردەکردنیشی پێویستە بەپێی ئەو کوالێتییەی بێت، کە لە لایەن لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی ڕابردوودا بە چەند جارێكی نرخی بەنزین زیاتر لە 100 دینار بەرزبووەوە و نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بوو بە 925 دینار و موحەسەن بە 1150 دینار و سوپەر بوو بە 1250 دینار.

حكومەتی هەرێم بۆ هەژماری من بڕیاری دا
پێت حكومەتی هەرێم بۆ هەژماری من بڕیاری دا
كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ڕادەگەیەنرێت
دوات كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ڕادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر