ئامانج ڕەحیم: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاسپاردەی کۆبوونەوە هاوبەشەكەی پەسەندكرد



ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیاری خەرج كردنی مووچە ڕاگیراوەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی دا و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، تا كۆتایی ئەمساڵ كێشەی مووچە نەما.

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنی ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی ئەنجوومەنی ئابووری فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند، بڕیار دراوە بە ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێم لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب و بەردەوام بوون لە سەر خەرجکردنی مووچەکانی هەرێم تا کۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٤.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر سەبارەت بە سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هەرێم و تەواوکردنی تۆماری بایۆمەتریی و پێدانی ژمارەی وەزیفیی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم ئەوانەی تا ئێستا تۆمار نەکراون.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و تیایدا بڕیار درا بە خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

دوێنێ‌ دوو شەممە، 9ی ئەیلوول، تیمی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، کە “ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێم [ـی کوردستان]، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە”.

ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە بوو
پێت ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە بوو
كاتی دابەشكردنی نەوتی سپی و نرخەكەی دیاریكرا
دوات كاتی دابەشكردنی نەوتی سپی و نرخەكەی دیاریكرا
پەیوەنیدر