ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە بوو



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە ئەبێت و لەسبەینێوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەگشتی ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەبێت لەسەرتاسەری ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند، لە سبەی چوار شەممەوە 11/9/2024 لەئەنجامی نزیکبوونەوەی ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە جیاوازی ناوچەکان 2 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە و ڕۆژانی داھاتووش بۆ سەرەتای ھەفتەی ئایندە کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە زیاتر ئەبێت و پلەی گەرمی بەردەوام ئەبێت لە نزمبوونەوە و ناوچەکە وردە وردە ئەچێتە نێو کەشێکی پاییزەوە .

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سبەینێوە بۆ کۆتایی ئەم ھەفتەیە پێشبینی ئەکرێت شەپۆلێکی زۆر سارد و باراناوی لە جەمسەری باکورەوە بۆ سەر زۆرێکی وڵاتانی ئەوروپا شۆڕببێتەوە و لە چیا بەرزەکانیشدا لە ئەنجامی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما پێشبینی ئەکرێت بەفر ببارێت و ئەم شەپۆلە ھەفتەی داھاتوو ئەگاتە سەر دەریای ناوەراست و وڵاتانی باشوور و باشوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا و لە ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو لە 16/9/2024 کاریگەریەکانی بەشێوەی ھەوای فێنک و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ وڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ ئەبێتەوە.

 

سەرەگرتنی ئەلیكترۆنی كارتی نیشتمانی ڕادەگیرێت
پێت سەرەگرتنی ئەلیكترۆنی كارتی نیشتمانی ڕادەگیرێت
ئامانج ڕەحیم: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاسپاردەی کۆبوونەوە هاوبەشەكەی پەسەندكرد
دوات ئامانج ڕەحیم: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاسپاردەی کۆبوونەوە هاوبەشەكەی پەسەندكرد
پەیوەندیدار