سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکران



سێ ئەندامی خێزانێک لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی تای خوێنبەربوون بوون.

د. سەگڤان حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانی تەندروستیی دهۆک لەبارەی سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون ڕایگەیاند، “تووشبووەکان ئەندامی یەک خێزانن”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەرسێکیان ئێستا دۆخی تەندروستییان باشە و لە نەخۆشخانەی ئازادی چارەسەری پێویست وەردەگرن.

لەبارەی هۆکاری تووشبوونی ئەندامانی ئەو خێزانەشەوە ڕایگەیاند، کاری ئاژەڵداری دەکەن و دانیشتووی قەزای بەردەڕەشن.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی لە ماوەی سێ بۆ ١٤ ڕۆژدا دەردەکەوتن و بریتین لە (تا ، ئازاری ماسولکە، ژانەسەر، رشانەوە، سکچوون و خوێنبەربوونی ژێر پێست، شینبوونەوەی پێست).

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی تەندروستی هەرێم 7 تووشبووی بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند، لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی.

وەزیری نەوتی عێراق دێتە هەرێمی كوردستان
پێت وەزیری نەوتی عێراق دێتە هەرێمی كوردستان
پزیشکیان پرسی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات
دوات پزیشکیان پرسی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات
پەیوەندیدار