سێ هۆڵی بلیارد داخران کە رێگه‌یان داوه‌ كه‌سانی خوار 18 ساڵ سه‌ردانیان بكه‌ن



قائیمامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار (18) ساڵ له‌ شوێنه‌كانیاندا، هه‌رسێ هۆڵی بلیاری ئه‌له‌ند، به‌رلین و به‌ختیاری داده‌خات.

له ‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پاراستنی منداڵی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه‌، له ‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ رێگری كردن له‌ هاتووچۆكردنی منداڵانی خوار (18) ساڵ بۆ گازینۆ، كافتریا و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌ به‌یاسا قه‌ده‌غه‌یان كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خاوه‌نی هۆڵی بلیاردی ئه‌له‌ند له‌ داره‌سوتاوه‌كه‌ ڕێگری له‌ سەردانکردنی شه‌ش منداڵ بۆ شوێنه‌كه‌ی نه‌كردووه.

ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌ هه‌مان شێوه‌، هۆڵی بلیاردی به‌رلین له‌ گه‌ڕه‌كی به‌رانان،‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی ته‌مه‌نی یاسایی بۆ كاركردن ته‌واو نه‌كردووه‌، چوار منداڵ له‌ هۆڵی بلیارده‌كه‌ بوون، كه‌ ئه‌وه‌ش رێگه‌ پێدراو نییه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رپێچیكاران ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كاته‌وه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر هۆڵی بلیاردی به‌ختیاری له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕێگری له‌ منداڵی خوار (18) ساڵ بكات، به‌ڵام به‌رده‌وام بوه‌ له‌ سه‌رپێچیكردن و له‌ كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی پاراستنی منداڵی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵه‌كه‌ منداڵی خوار (18) ساڵی لێبووه‌.

راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌، به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌رسێ هۆڵی بلیاردی ئه‌له‌ند، به‌رلین و به‌ختیاری داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاره‌ یاساییه‌ تونده‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.

قائیمقامی سلێمانی و خاوەن عەرەبانەکان باس لە رێکخستنەوەی بازاڕ دەکەن
پێت قائیمقامی سلێمانی و خاوەن عەرەبانەکان باس لە رێکخستنەوەی بازاڕ دەکەن
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دوات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەنیدر