سبەینێ پزیشکیان دەگاتە بەغدا و سەردانی هەولێریش دەکات



بڕیارە سبەینێ سەرۆک کۆماری ئێران بگاتە بەغدا و پاشان دەچێتە هەولێر، بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئێران کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، سبەینێ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتنی فەرمی، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران دەگاتە بەغدا.

لایخۆشیەوە نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئاگادار کراینەوە کە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بڕیارە چوارشەممە سەردانی عێراق بکات.

ڕوونیشکردەوە کە پزیشکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوە و چەند یاداشت و ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران بڵاویکردەوە کە پزیشکیان دەچێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئێران کە سەردانی هەرێم بکات.

پێشتر بڕیار بوو ئیبراهیم ڕەئسیی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەر لەوەی مانگی ئایاری ڕابردوو لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیدا گیان لەدەستبدات.

بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغە دەکرێن
پێت بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغە دەکرێن
دوو کەس بە ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیركران
دوات دوو کەس بە ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیركران
پەیوەندیدار