دوو کەس بە ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیركران



پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، به ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكان دوو کەسیان ده‌ستگیركرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ی لێدزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە تۆمەتبارەکان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێکیاندا گیراوە.

پۆلیس ڕاشیگەیاند، ئێستا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ئـ، ك، أ له‌دایكبووی 1996- س، ط، ر له‌دایكبووی‌ 1997) به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

سبەینێ پزیشکیان دەگاتە بەغدا و سەردانی هەولێریش دەکات
پێت سبەینێ پزیشکیان دەگاتە بەغدا و سەردانی هەولێریش دەکات
سوپای ئۆکراینا بە 144 درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا
دوات سوپای ئۆکراینا بە 144 درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا
پەیوەنیدر