لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما… ئەو خۆراکانە چین کە بەرگری لەش بەرز دەکەنەوە؟



لەگەڵ دەستپێکی وەرزی پایز، پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیاری گرنگیدان بە خۆراکی پڕ لە ڤیتامین و کانزاکان دەکەن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە وەرزیەکان.

دکتۆر دۆناڵد گرانت، پزیشکی گشتی و ڕاوێژکاری کلینیکی، کۆمەڵێک پێشنیاری خۆراکی بۆ وەرزی پاییز و زستان پێشکەش دەکات، کە یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و مانەوە بە تەندروستی دەدات.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگە فێنکەکانی ساڵدا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە باوەکان، وەک سەرمابوون و کێشەکانی هەناسەدان زیاد دەکات، گرنگە ئەو خۆراکانە لە پێشینەدا دابنرێت کە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن.

میوەکانی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ و ترێ کە دەوڵەمەندن، بە ڤیتامینەکان، لەگەڵ سەوزە میوە بە تایبەتی ئەوانەی ڕەنگێکی گەشاوەیان هەیە و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و کانزا دژە ئۆکسێنەرەکانن، یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش دەدەن.

پرۆتینەکان و دانەوێڵەکان کە دەوڵەمەندن بە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان، یارمەتی هەستکردن بە تێری دەدات و هەرسکردن باشتر دەکات،

بەرهەمە شیرەمەنیەکان، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرزی کالیسیۆمی تێدایە، پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و گەشەکردنی ماسولکەکان.

خواردنی چەورییە تەندروستەکان، وەک ئەوانەی لە ئەڤۆگادۆ و گوێز و زەیتی ڕووەکیدا هەن، یارمەتیدەرن لە هەڵمژینی ڤیتامین و کانزاکان و هەوکردن کەمدەکەنەوە.

لەنێو بۆکسێکی دیاریدا بۆمبێک بۆ کەسێک دەنێردرێت
پێت لەنێو بۆکسێکی دیاریدا بۆمبێک بۆ کەسێک دەنێردرێت
هاتووچۆی سلێمانی لە سبەینێوە بڕیارێك جێبەجێ‌ دەكات
دوات هاتووچۆی سلێمانی لە سبەینێوە بڕیارێك جێبەجێ‌ دەكات
پەیوەندیدار