تەیف سامی بۆ “هەژماری من” بڕیاریدا



وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، لەگەڵ شاندی عێراق گەیشتینە ئەنجامی باش و دەشڵێت: پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوەی دا، كە ئەو بانكانەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كاردەكەن بۆ هەژماری من باوەڕپێكراون لەلایەن بانكی ناوەندی و ئەوەی ئەوان وەك هەژماری من كردویانە ناودەنرێت بە تەوتین.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتی، “لە كۆبوونەوەكەدا حكومەتی عێراق سێ تێبینی هەبوو، كە داوایكرد كێشەی لیستی مووچە، بایۆمەتری و مووچەخۆرانی ناوچە دابڕێندراوەكان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ چارەسەربكرێت و بەغدا بەردەوامدەبێت لە ناردنی مووچە”.

ڕاشیگەیاند، ئەو 600 ملیارەی بۆ مووچەی مانگی 7 نەهاتووە، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، كە لای خۆیان گلیانداوەتەوە و ئەوە نییە نەینێرن، بەڵكو بە چارەسەركردنی كێشەی لیستی مووچە ڕەوانەی دەكات.

ئاشكراشی كرد، شاندی عێراق جەختی كردەوە، كە دەبێت تەوتینی مووچە تاوەكو كۆتایی ساڵ جێبەجێ‌ بكرێت و تەیف سامی، وەزیری دارایی وتی: ئەگەر تاوەكو كۆتایی ساڵ تەوتینی مووچە تەواو بكەن ئیتر پێویست بە لیستی مووچەی مانگانە ناكات و ڕاستەوخۆ ئەو بانكانە تەمویل دەكەم، كە تەوتینی مووچەیان كردووە و هەموو مانگێك پێویستمان بە وردبینی نابێت.

سەبارەت بە هەژماری من و تەوتین، سەمیر هەورامی وتیشی، “هەژماری من بانكی TBI تیایە، كە یەكێكە لەو بانكانەی ڕاسپێردراوە بۆ تەوتینی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كۆبوونەوەكە بوو، كە تەیف سامی پێی وت من تەوتینم وتووە چۆن پرسی هەژماری من چارەسەر دەكەن؟ بۆیە پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوەی دا، كە ئەو بانكانەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كاردەكەن بۆ هەژماری من باوەڕپێكراون لەلایەن بانكی ناوەندی و ئەوەی ئەوان وەك هەژماری من كردویانە ناودەنرێت بە تەوتین و گرنگ سیستمەكەیە، كە مووچە بكرێت بە هەژماری بانكی”.

جەختی كردەوە، حكومەتی عێراق گرنگە بەلایەوە، كە مووچە بە بانكی بكرێت تاوەكو ڕاستەوخۆ تەمویلی مووچە بكات لەڕێگەی بانكەكانەوە تاوەكو ئیتر پێویستە بە وردبینی و لیستی مانگانە نەكات.

هەرێم و عێراق ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە
پێت هەرێم و عێراق ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە
وردبینی كردنی لیستی مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی دێت
دوات وردبینی كردنی لیستی مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی دێت
پەیوەنیدر