وردبینی كردنی لیستی مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی دێت



دوابەدوای بڕیاری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ بەگرێبەست كردنی میلاكی مامۆستایانی وانەبێژ، وەزارەتی پەروەردە دەستی بە وردبینی لیستەكانیان كرد و وەك نوێنەری وانەبێژان دەڵێت: ئەم هەفتەیە وردبینی تەواو دەبێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کارەکانی وردبینی کردن لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە و ئەم هەفتەیە کۆتایی بە وردبینی کردنەکە دێت.

وتیشی، “دوای وردبینی لیستەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم دەکرێت، ئەویش بە مەبەستی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردا مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم بکاتە گرێبەست.

تەیف سامی بۆ “هەژماری من” بڕیاریدا
پێت تەیف سامی بۆ “هەژماری من” بڕیاریدا
عێراق مووچەی دوو مانگ بۆ هەرێم دەنێرێت
دوات عێراق مووچەی دوو مانگ بۆ هەرێم دەنێرێت
پەیوەندیدار