گۆڕان سەرۆکی جڤات و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژارد



پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى گۆڕان بەڕێوەچوو و سەرۆک و جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ دوشەممە (9ـی9ـی 2024) لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان، پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بە ئامادەبونى زۆرینەى رەهاى ئەندامەکانى و لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرپەرشتى ژورى هەڵبژاردنو یاسایی لە مەکۆى سەرەکى، بەڕێوەچو.

بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە، جەلال مصطفى محمد (لیوا جەلال) بە سەرۆک، جعفر عثمان خەیات بە جێگرى سەرۆک و عطا محمود محمد (عەتا هەوڵویی) بە سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.

بەپێى دەستورى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان جڤاتى گشتى جڤاتێکى راوێژکارییە و دەستەى سەرۆکایەتییەکەى لە سێ ئەندام پێکدێت (سەرۆک، جێگر، سکرتێر)، سەرۆکى جڤاتى گشتى پاش هەڵبژاردنى راستەوخۆ دەبێتە ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان.

مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆران هاوتای عێراق دەكرێت
پێت مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆران هاوتای عێراق دەكرێت
زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە و شێخەڵڵا هاوکارییان پێدەدرێت
دوات زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە و شێخەڵڵا هاوکارییان پێدەدرێت
پەیوەندیدار