بۆ مووچەی ئەمساڵ ڕیککەوتن کرا



وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ڕیککەوتن کراوە بەغدا مانگانە مووچە بنێرێت”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ھەردوو ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ھەرێم و عێراق لە بارەی پرسی مووچە ڕێککەوتن کە حکومەتی فیدڕاڵ مانگانە مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکاندا ڕێککەوتن کراوە و حکومەتی ھەرێم تاوەکوو سەری ساڵ کێشە تەکنیکییەکان چارە بکات.

ماوەی دوو ڕۆژە کۆبوونەوەکانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەردەوامن و لەبارەی ژمارەیەک پرس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی باشیش لەسەر ژمارەیەک پرسی دیکە هەیە.

زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە و شێخەڵڵا هاوکارییان پێدەدرێت
پێت زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە و شێخەڵڵا هاوکارییان پێدەدرێت
هواوی خۆشییەکەی ئەپڵ تێکدەدات
دوات هواوی خۆشییەکەی ئەپڵ تێکدەدات
پەیوەندیدار